مهزنايهتى مروٌث پهيوهسته به بايهخدان به هزرى نوىٌ و زانيارى تازهو پروٌگرامى دروست و سوودبهخش كه لهسهرهوهى بيرورٍا پيٌشكهشى كوٌمهلاٌنى خهلٌكى دهكاتو شهپوٌلٌى زانستى لهناو كوٌمهلٌگادا پهنگاو ئهداتهوهو ئهو لايهنه زانستيانهى له زانايان و روٌشنبيران شاراوهن، روونيان بكاتهوه. دياره ئهوانه هوٌى بهرز بوونهوهى ئهستيٌرهى پرٍشنگدارى مهزنايهتى مروٌث دهگهيهنن.
ئهرستوٌ و ئهفلاتون و ئيبنى سينا و فارابى و رازى و چهندانى تر له پايهدارانى هزر و ئهفسونانى داهيٌنهران و دوٌزينهوه، پاش تىٌرٍوانين و وردبوونهوه سهرئهنجام گهيشتنه ئهو رادهيهيهى ديوارى سروشت ببرٍن و راستيه نوىٌيه به سوودو به نرخهكان بايهخ پىٌ بدهن و دهربهيٌنن. كه پيٌشتر كهسيٌكى تر بهو ئهنجامه نهگهيشتبوو و بيرى لىٌنهكردبووهوه، بوٌيه ئهوانه بوونه دامهزريٌنهرى قهلاٌى روٌشنبيرى و زانست، وه له ميٌژووى مروٌثيشدا له پيٌشهنگانى هزرناسان و كهسايهتيه ناودارهكان دهژميٌردريٌن.
وه له ههموو سهردهميٌكدا چهند ئاوهزيٌكى به توانا پرٍشنگ دهداتهوهو نورى فيكرو چاكهكارى بهسهر كوٌمهلٌگادا بلاٌو دهكاتهوهو بهرهو سنوورى سهرفرازى و پيٌشكهوتنيان دهبات. يهكيٌك لهو پياوه مهزنانهى لهسهرى دهدويٌين، هزرناسى ئيسلامى پرٍشنگدار، گهورهو سهروهرمان، گيانبهخت كهر بهرٍيٌز موحهممهدباقر سهدره، ئهو كهسهى له كيٌلٌگه جوٌراوجوٌرهكانى زانست و توٌژينهوهى جياجياى نووسيوه، كه بهدهگمهن كهسانيٌك ههنه شان له شانى بدهن و له بواره جياجياكانى زانستدا ئهم جوٌره شارهزايىيه پهيدا بكهن و سهريان لىٌى دهربچىٌ.
بهرٍيٌز موحهممهد باقر سهدر زوٌر وتارى زانستى لهسهر فقهى ئيسلامى و ئوسولهكانى نووسيوهو زوٌر له ناوهروٌكى ئهم دوو زانستهدا وردبوويتهوه. ههتا واى لىٌهات بوٌ زانايانى موسلٌمانان بووه سهرچاوهيهكى زانستى، وه ههروهها لهبارهى فهلسهفهى روٌژئاوايى و روٌژههلاٌتى نووسيوهو بوٌچوون و هونهرهكانيانى به بهلٌگهى روون و ديار به دروٌ خستوٌتهوه. وه لهبارهى ئابوورى سهرمايهدارىو سوٌسياليستى نووسيوهو باوهرٍو پيلاٌنهكانيانى تهقاندوٌتهوه، وه ههروهها دهربارهى ئيستقراو كاريگهريهكهى لهسهر زانيارىيه سروشتيهكان نووسيوهو لهگهلٌ ئهو پروٌگرامه زانستيانهى به هوٌى توٌژينهوه بيركاريهكان له بهديهيٌنهرى زهوى و ئاسمان دهكوٌلٌنهوه، بهراوردى پىٌكردوون.
كهسانيٌكى زوٌر له باوهرٍداران و ياوهرانى بهرٍيٌز موحهممهدباقر سهدر داوايان لىٌكرد كه فهتواكانى چاپ بكات. ئهويش بوٌ هيٌنانه دى ئهو ئاوات و مهبهسته وهلاٌمى دانهوهو فهتواكانى چاپ كردو ناوى لىٌ نا «الفتاوى الواضحة»، بهلاٌم ياوهرانى ههر بهوهنده نهوهستان و دووباره داوايان ليٌكردهوه به شيٌوهيهكى كورت لهسهر ئوسولى ئايين بنووسىٌ، بهرٍيٌزيشى پيٌشهكيهكى بچووكى نووسى و لهگهلٌ فهتوا روون و ديارهكانى له چاپى دووهميدا له چاپ دران، كه كهوته بازارٍهوه پيٌشوازىيهكى گهرمى بىٌ پايان له خودى پهرٍتووكهكه و پيٌشهكيهكهى كراو ريٌزى زوٌريان لىٌ گيرا.
بهلاٌم كاتىٌ كه ديتم نهوهى روٌشنبيرى نوىٌ، پيٌويستيهتى پهروهردگارهكهى لهسهر بنچينهى ههنگاوه بيركارىيهكان و ژمارهىيهكان بناسىٌ و ئهو مهبهستهشم لهم پيٌشهكيه دا بهدى كردو دوٌزيمهوه، بوٌيه داوام له بهرٍيٌزى كرد كه رهزامهندى بفهرموىٌ، بوٌ ئهوهى پيٌشهكيهكه به شيٌوهيهكى سهر به خوٌ چاپ بكريٌت و به ريٌك و پيٌكى بخريٌته بهر دهستى كوٌمهلاٌنى خهلٌك و روٌشنبيران.
بهرٍيٌزيشى له پيٌناو راژهى زانست و ئاييندا، ماوهى پىٌ دام و داواكهى پهسهند كردم.
ئهوهتا ئهمرٍوٌ ئهمن ئهم پهرٍتووكه بچووك به قهوارهو گهورهو مهزن بهناوهروٌك پيٌشكهش به لاوانى سهردهم و نهوهى تازه پىٌگهيشتوو دهكهم. بهو نيازهى له بىٌئاگايىيهكهيان رابن و به هوٌش خوٌياندا بيٌنهوه بوٌ سهر ريٌگاى راست بگهرٍيٌنهوه، ريٌگاى حهق و ريٌنمايى و نور... له يهزدان داواكارم پاداشتم بداتهوه.
«بلاٌوكهرهوه»
* * *
بهناوى خوداى بهخشندهو ميهرهبان
ژمارهيهكى زوٌر له قوتابيان و ههندىٌ له زانا ناودارهكان و بهشيٌكى زوٌر له ئيمانداران داوايان له من كرد له راست ئهو بابهتهى كه روٌژ به روٌژ گرنگيهكهى زياد دهبيٌت، چاو له زانايانى پيٌشينانمان بكهين و پهيرٍهوى شويٌنهواره پيروٌزهكانيان بين... ئهويش ئهوهيه كاتىٌ كه ئهوان دهيانويست پهياميٌكى زانستى لهبارهى سهلٌماندنى پهروهردگار و ئوسوله بنهرٍهتيهكانى ئايين پيٌشكهش بكهن و بيخهنه بهردهستى خويٌندهواران، پيٌشهكيهكى كورتيان پيٌوه دهلٌكاندو جارجاريش به دريٌژى لهسهريان دهنووسى، چونكه پهيامى زانستى بوٌچوونيٌكى ئيجتهادىيه له رهزهنهكانى شهريعهتى ئيسلامى كه خوداى گهوره بوٌ ميهرهبانى خهلٌكى جيهانيان دوايين پيٌغهمبهرى پىٌناردووه، وه ئهو بوٌچوونه له بنهرٍهتدا به باوهرٍهيٌنان بهو ئوسولانهى سهرهوه بنچينه دهگرىٌ. جا باوهرٍهيٌنان به خوداى پهيامنيٌرو به پهيامبهرو به پايهمهكهى بنكهى ناوهروٌك و بهلٌگهى پيٌويستىى ههر پهياميٌكى زانستى پيٌكدههيٌنيٌت.
وه كاتىٌ ههستم كرد، رهزامهندى خوداى گهوره له جىٌبهجىٌ كردنهكهيدايهو ئهو ئاواتهى دهرى دهبرٍىٌ گهورهيه. پيٌشوازيم له داوايهكه كرد، بهلاٌم رووبهرووى ئهم پرسياره بوومهوه: به چ شيٌوازيٌك ئهو پيٌشهكيه بنووسم؟ ئايا ههولٌدهم ئاشكراو ساكار بيٌت، به ههمان رادهى كه فهتوا ئاشكراكانى ئهم پهرٍتووكهى پىٌ خراوهته روو، بوٌ ئهوهى ههر كهسيٌك له حوكمى شهرعى فهتواكان بگات، لهويش تىٌبگات؟ بهلاٌم تىٌبينيم كرد كه جياوازىيهكى بنهرٍهتى له نيٌوان پيٌشهكى پيٌشنياز كراو و له نيٌوان فهتوا روونهكاندا ههيه، چونكه فهتوا تهنها خستنه رووى ههندىٌ ئيجتهادو رهزهنى شهرعيه به بىٌ ليٌكوٌلٌينهوهو بهلٌگههيٌنانهوه، كهچى تهنها چوٌنيهتى خستنه روو بوٌ ئهو پيٌشهكيهى دهمانهوىٌ بهس نيه، بهلٌكو بهلٌگه هيٌنانهوه پيٌويسته، چونكه باوهرٍكردن له ئوسولى ئاييندا ئهركيٌكى شهرعيه، وه لهبهر ئهوهى مهبهست له پيٌشهكيهكه چهسپاندنى ئوسول و ئهستونهكانى ئايينهو چهسپانديش تهنها به بهلٌگه هيٌنانهوه ئهنجام دهدرىٌ، بهلاٌم بهلٌگههيٌنانهوهش چهند پلهيهكى ههيهو ههر پلهيهكيش لهم پلانه ههتا ساكارترينيان باوهرهيٌنهرى تهواونو ئهگهر مروٌث ويژدانى ئازاد بووايه ساكارترين شيٌوهى بهلٌگههيٌنانهوهى بهس بوو، بوٌ ئهوهى باوهرٍ به پهروهردگار بهيٌنىٌ.
«أم خُلِقوا مِنْ غَيْر شَىء أم هُم الْخالِقون» - واته: ئايا ئهوانه بىٌهوٌ بهدىهاتوون، يا خوٌيان خولٌقيٌنهرى خوٌيانن.
بهلاٌم بيرى نوىٌ ئهوا بوٌ دووسهده دهچىٌ، ئهو ويژدانهى به روون و ئازادى بهجىٌنههيٌشتووه. جا ليٌرهدا به نسبهت ئهوانهى له بيرى نوىٌ و پرٍوٌگرامه توٌژينهوهكانى ئاگادارن، ئهو بهلٌگه هيٌنانهوهيه پيٌويستى به ليٌكوٌلٌينهوهيهكى زياتر بوو، بوٌ پرٍ كردنهوهى ئهو بوٌشايانهى كه ساكارترين و ديارترين بهلٌگه پرٍ كردنهوهكهى بوٌ ويژدانى ئازاد بهجىٌ دههيٌشت.
بوٌيه به پيٌويستم زانى لهم دوو ريٌگايه يهكيان ههلٌبژيٌرم: يان ئهوهتا بوٌ ئهوانه بنووسم كه هيٌشتا له ويژدانيٌكى ئازادى دوور له رهوتهكانى بيرى نوىٌ دهژين و به بهلٌگه هيٌنانهوهى ساكارو ئاسان راوهستم، جا ئهو كاته دهربرٍينهكه بوٌ زوٌربهى خويٌنهرانى (الفتاوى الواضحة) روون و تىٌگهيشتو دهبىٌ، يا خود بنووسم بوٌ ئهوهى لهگهلٌ بيرى نوىٌ تيٌكهلاٌو بووهو يان له كهنارهكانى خويٌندووهو به زوٌر و كهم له ههلٌويٌستهكانى بهرامبهر خوداوهندى شارهزايى پهيدا كردووه. جا ديتم باشتر وايه له لايهنى دووهمهوه را دهست پىٌبكهم، ئهوه بوو ئهوم ههلٌبژارد.
بهلاٌم به شيٌوهيهكى گشتى ههولٌم داوه له نووسينهكاندا روون و ساكار بم و لهسهر ئاستى روٌشنبيرى ئاسايى زانكوٌيى و قوتابيانى حهوزه بىٌ و به پيٌى توانا له زاراوهو زمانى بير كارى و بير و بوٌچوونه دژوارهكان لامداوهو له ههمان كاتيشدا ئهو خويٌندهوارهى دهيهوىٌ زياتر ليٌى وردبيٌتهوهو، به كورت كردنهوهم بوٌ ههندىٌ خالٌى گرنگ مافى سوود لىٌوهرگرتنيم پاراستووهو بوٌ زياتر ليٌكوٌلٌينهوه رهوانهى پهرٍتووكهكانى ترمانى دهكهم وهك «الاسس المنطقية للاستقراء)، وه له ههمان كاتيشدا خويٌنهرى پله كهمتريش دهتوانىٌ له بهشهكانى ئهم پيٌشهكيهدا خوٌراكيٌكى هزرى تىٌگهيشتوو و بهلٌگهيهكى باوهرٍهيٌنهر بدوٌزيٌتهوه.
وه ههنگاوى يهكهم له بهلٌگهى زانستى ئيستقرايى لهسهر سهلٌماندنى پهروهردگار، دهتوانرىٌ لهسهر ئاستى گشتى دا وهكوو شتيٌكى روون و ئاشكرا به تهنها پشتى پىٌببهسترىٌ.
جا يهكهمجار لهبارهى پهروهردگار و له دووهمدا لهبارهى پهيامبهر و له سىٌيهمدا لهبارهى پهيامهوه دهدويٌين.
سهركهوتنم ههر له خوداوهيهو ههر پشت بهو دهبهستم و داواى يارمهتى لىٌدهكهم.